کوردستانی

ته‌ندروستیى سلێمانى كاتى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستیى سلێمانى كاتى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانى ئاشكرایكرد، له‌ ئێستادا پێویست ناكات قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان زیاتر بێت  قه‌ده‌غه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

د.سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستیی سلێمانى، له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوك رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ پێویست بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان زیاتر بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت".

له‌دواى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌ ژماره‌ى توشبوون و مردنی هاوڵاتییان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌كردووه‌، له‌ ماوه‌ى رۆژانى رابردووشدا چه‌ندین بڕیار و رێنمایی نوێ به ‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى ده‌ركراوه‌.

هـ.ع

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێ مه‌رجه‌عه‌؟

لەلایەن رێبوار كه‌ریم وه‌لی


News

عیراق و میسر و ئوردن ژێر بەژێر بەنیازی چین؟

لەلایەن ئەسعەد جەباری


News

دادەی کوردایەتی و تەوارەکەی شۆڕش

لەلایەن عیماد ئەحمەد