کوردستانی
لەسەر رووداوەكەی ئەم بەیانییەی چەمچەماڵ شەش تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و 2 كەسی دیکەش برینداربوون، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا.
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و 2 كەسی دیکەش برینداربوون، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسانی 2021 لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە 2 كەس لە هەردوو بنەماڵە برینداربوون و هاوڵاتییەكی دیکە كە دوكانی لەوناوە هەبووە بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە گەیشتە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بە هاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بە تۆمەتباران بووە و ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە، لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرجەم تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س.س
س.س