گێتی
لەماوەی هەشت ساڵدا، 500 كرێكار خۆیان كوشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیاننامەیەكی رەسمی روونیدەكاتەوە لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا 500 كرێكار خۆیان كوشتووە و هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ زۆربوونی بێكاری و زیادبوونی قەرزەكان و كێشەی دیكەی شاراوەش.
ئەنجومەنی پاراستنی كرێكاران و پارێزگاریكردن لێیان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "كرێكاران بەشداریی چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان ناكەن، بەڵكو هەموو كاتەكانیان تەرخانكردووە بۆ كاركردن، بەشێوەیەك زۆربەیان بۆ ماوەی 11 كاتژمێر كاردەكەن تەنانەت لەكاتی پشووەكانیشدا".
بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی پاراستنی كرێكارانی توركیا ئەوەش هاتووە "127 كرێكار بەهۆی قەرزەوە خۆیان كوشتووە، هەروەها 68 كرێكار بەهۆی بێكاری و 53 كرێكاری دیكەشیان بەهۆی فشار و تەنگ پێهەڵچنینەوە خۆیان كوشتووە".
سەبارەت بە هۆكارەكانی دیكەش ئەوە روونكراوەتەوە كە "254 كرێكاری بە هۆكاری جیاوازی خۆیان كوشتووە.
خ.غ