کوردستانی
هۆکارەکانی دواکەوتنی باران بارین ئاشکرا دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمساڵ بە گشتی باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانیش ئاماژە بە هۆکارەکانی دەکات و رایدەگەیەنێت هێشتا کاتمان لەبەردەست ماوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر وەکو ئاشکرایە ئێمە بارانی وەرزی ئەمساڵمان واتە وەرزی 2020-2021 گۆڕانکاری بەسەردا هات بەراورد بە وەرزەکانی پێشووتر، لەبەرئەوەی تائێستا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیدا 393.6 ملم باران باریوە بەراورد بە ساڵی پار تا ئەم بەروارە 665 ملم باران داباریبوو".
لەبارەی هۆکاری کەمی باران بارینی ئەمساڵەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "لەمساڵدا بەرزی و نزمی لە دابارینەکاندا هەبووە، هەروەها هەمیشە لە مانگی 10وە باران لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات تا ناوەڕاستی مانگی 5ی ساڵی دواتر، بەڵام لە ساڵی 2020دا باران بارین لە مانگی 10 تێکڕاکەی نزیکەی 35 ملم بووە، پاشان لە مانگی 11 باران بارین دەستیپێکردووە لە مانگی 12-2 لە خوار تێکڕای خۆیەوە بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆکارێکی دیکەش کاریگەرنەبوونی ناوچەکەیە بەو نزمە پاڵەپەستۆیانەی کە لە وەرزی زستاندا کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە هەیە کە ساڵانە چەندین نزمە پاڵەپەستۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ناوچەکانی هەرێم و بەهۆیەوە باران دائەبارێت، لەهەمان کاتدا بەشێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کەلە کەشوهەوادا روویداوە".
ئاسۆ کەمالی وتی "تائێستاش ئێمە هەر ئەوەمان وتووە کە زیاتر کاریگەری ئەم بارانبارینەش کە هەیە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری زیاتر بووە، هەروەها کاریگەری خراپی لەسەر ئیدارەی گەرمیان بووە کە تا ئێستا بەنزیکەی 41%ی تێکڕاییەکانی باران بارین لە ناوچەکانی کەلار و گەرمیان داباریووە، بەڵام تائێستا لە پارێزگای سلێمانی 57%ی تێکڕاییەکەی باران باریوە، بەڵام هێشتا کاتیش ماوە بۆ باران بارین و وەرزی بەهاریش لەبەردەماندا ماوە, چونکە زۆر وەرزیشمان هەبووە کە بارارن بارین ئەم گۆڕانکارییانەی بەسەردا هاتووە".
س.س