کوردستانی
پارێزگاری هەولێر: ئێستا لە 20% كارەبای ھەولێر دەدزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا دەكەن ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا 20% كارەبای ھەولێر دەدزرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ھەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا بەردەوامە و بڕیاریانداوە لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا دەكەن، بۆ ئەم مەبەستەش قسەیان لەگەڵ ھەموو قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان كردووە".
وتیشی "بڕینی كارەبای زێدەڕۆ ھەموو كەس دەگرێتەوە و ھیچ كەسێك پارێزبەندی لەسەر نییە، لیژنەیەك بۆ ئەم مەبەستە پێكھێنراوە، چونکە لە ئێستادا لە 20% كارەبای ھەولێر دەدزرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا لە ھەولێر بەردەوامە، بەتایبەتی لەو یەكە نیشتەجێبوانەی كە پێشتر رێگەیان پێنەدراوە، بۆ بڕینی كارەبای زێدەڕۆش لەو شوێنانە دەست پێدەكەین ئەوانەی لە كۆمەڵگەی پێیان دەگوترێت دەستڕۆیشتوون".
فرسەت سۆفی لەبارەی كێشەی كەمبوونەوەی رێژەی غازی ماڵان ئاشکرای کرد "ھیچ شتێك بەناوی قەیرانی غاز لە ھەولێر نییە، بەڵكو كێشەیەك ھەیە لە گواستنەوەی غاز لەنێوان دوو كۆمپانیا، بۆ ئەمەش جەخت لەو كۆمپانیایانە دەكەینەوە كە كێشەكەیان چارەسەر بكەن".