کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاریدا
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق، بڕیارەکان:

یەكەم: راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق.

دووەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه هاتوچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:

1 .ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN )و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.

2 .ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.

3 .كەسانی نەخۆش كە پێویستییان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

4 .بازرگانان و وەبەرهێنەران.

سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەکانى خۆپارێزی.


س،س
Qaiwan
Qaiwan