کوردستانی
قەدەغەی گەشتكردن لە دەروازەی باشماخەوە درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیكە درێژكرایەوە.
راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "لە دوێنێ دووشەممەوە 5ی نیسانی 2021، بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكە بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژكرایەوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکە هاتوچۆی گەشتیاران لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە راگیراوە.
س.س