کوردستانی
نیچێرڤانی بارزانی داوای كۆبوونەوەی حزبە سیاسییەكان دەكات و هێشتا روون نییە یەكێتی بەشداریی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا رایگەیاند کە سەرجەم لایەنەکان بانگهێشت دەکات بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە.
حامید حاجی خالید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو کۆبوونەوەیەک لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا باشە، چاوەڕێ دەکەین بزانین کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت یان نا".
لەبارەی بەشداریکردنی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا حامید حاجی خالید وتی "بۆ بەشداربوون لەو کۆبوونەوەیە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی یان هاوسەرۆکانی یەکێتی بڕیار دەدەن".
س.س