کوردستانی
شۆفێرێک خوشکەزایەکی خۆی دەشێلێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شۆفێرێک بە هەڵە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان دەشێلێت دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شۆفێرێک بە هەڵە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان دەشێلێت دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.
عەلی جەمال قدووری، راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (کیا سپورتاج) بە هەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محمد حسین ) دەشێلێت پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای ماڵی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".
س.س
س.س