کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر لەسەر رێگەی گەزنە عەینکاوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسانی 2021 کاتژمێر 9:15 خولەک لە شاری هەولێر لەسەر رێگەی گەزنە عەینکاوە لە نزیک کۆمپانیای ئۆیڵ گاز ئوتۆمبێلێکی جۆری گیتای تایبەت هەوڵی دا پێچبکاتەوە لە شەقام بۆ گەڕانەوە بە ئاڕاستەی پێچەوانە کە شەقامەکە خۆی شەقامێکی تاکسایدی تەسکە و هاتن و چوونیشی لەسەرە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەیری دیوەکەی تری شەقامی نەکرد لەکاتی پێچکردنەوە یەکسەر خۆی کێشا بە دواوەی پیکابێک کە لەدیوەکەی تری شەقام دەڕۆیشت، لەئەنجامی خۆپیاکێشانەکەش پیکابەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و چووە دیوی بەرانبەر و خۆی کێشا بە راڤ فۆرکە تایبەت رووبەڕوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئەنجامی ئەو پێکدادانە چەند جۆریەش شۆفێری راڤ فۆرەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری پیکابەکەش زۆر بە سەختی برینداربوو لەگەل دووسەرنشینی تر زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".
س.س
س.س