کوردستانی

هۆشداریی توند.. حكومەتی هەرێم پاساوی نییە و پێویستە كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی توند.. حكومەتی هەرێم پاساوی نییە و پێویستە كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکی نەماوە بۆ پابەندبوون بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقەوە، باسی لەوەشکرد داوایان کردووە بڕگەی باسکردن لە بابەتی لێبڕینی مووچە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی زیادکردنی بڕگەی بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە".

باسی لەوەشکرد "لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە 24 کاتژمێر پێش کۆبوونەوە دەتوانرێت یاداشت ئاراستەی سەرۆکایەتیی  پەرلەمان بکرێت، بەمەبەستی زیادکردنی هەر بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کار".

هەڵەدنی وتی "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە بۆ پابەندنەبوون بە پرۆژە یاسای بودجەوە، هەروەها جگە لە پەسەندکردنی بودجە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، بۆیە دەبێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێندرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan