کوردستانی

ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ژنانەوە دەرۆزەی دەكرد دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ژنانەوە دەرۆزەی دەكرد دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی راگەیاند کە بە جلوبەرگی ژنانەوە دەرۆزەی دەكرد، ئاماژە بەوەشکراوە سێ خوشکەزای بەکارهێناوە بۆ ئەو کارە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك كەوا بە جلوبەرگی ژنانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ژن و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد".

باسی لەوەشکرد "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكارهێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (390) لە یاسای سزادان راگیرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan