کوردستانی

" قه‌ره‌بووى جوتیارانى زیانلێكه‌وتووی وشكه‌ساڵى ده‌كرێته‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" قه‌ره‌بووى جوتیارانى زیانلێكه‌وتووی وشكه‌ساڵى ده‌كرێته‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌ك پێشنیاز ئاماده‌كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى وشكه‌ساڵى له‌سه‌ر جوتیاران.

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووه‌ "لە ھەندێ ناوچە نیشانەکانی وشکەساڵی ھەن، چونکە ناوچە تا ناوچەیەکی دیکە جیاوازیی ھەیە، دەکرێ بڵێم وشکەساڵییەکی رێژەیی ھەیە بۆ ئەمساڵ، وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌".

راشیگه‌یاند "ژمارەیەک پێشنیاز ئامادە کراون بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تا بتوانین لە زیانەکانی وشکەساڵی کەم بکەینەوە، لەوانەش گلدانەوەی ئاو لە ھەندێ ناوچە و قەرەبووکردنەوەی جووتیاران."

حوسێن حەمە کەریم  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"لە کۆبوونەوەی داھاتوو پێشنیارەکانی خۆمان پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، چونکە بابەتی وشکەساڵی پێویستی بە پێداچوونەوەی ورد ھەیە".

ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى بارانبارینه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان وشكه‌ساڵى هه‌یه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانى زۆر به‌ر كه‌رتى كشتوكاڵى گه‌نم و جۆ كه‌وتووه‌ كه‌ پێویستى به‌ باران هه‌یه‌.

هـ.ع


 


Qaiwan
Qaiwan