کوردستانی

سەردانیکردن بۆ لاى راگیراوان قەدەغە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردانیکردن بۆ لاى راگیراوان قەدەغە کرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى راپه‌ڕین، به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له‌ كۆرۆنا، سه‌ردانیكردنى هاوڵاتییانى بۆلاى راگیراوان له‌ گرتن و گواستنه‌وه‌ى ئیداره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كرد.

به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەکان له‌ بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد "بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار درا سەردانیکردنی راگیراوان لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین قەدەغە بکرێ تا کاتێکی نادیار".

داواش له‌ هاوڵاتییان دەکات "بەهیچ شێوەیەک سەردانی گرتن و گواستنەوە نەکەن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ راگیراوان، چونكه‌ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌".

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى توشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌ماوه‌ى رۆژانى پێشوودا چه‌ندین بڕیارى ده‌ركرد كه‌ دیارترینیان داخستنى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان و قوتابخانه‌كان بوو.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan