کوردستانی

سلێمانی.. زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان له‌ناوده‌برێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان له‌ناوده‌برێت

مەودا میدیا

له‌چوار مانگی رابردوودا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویه‌تی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگرێت كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان كراون.

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، لەسەر زاری د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، بڵاویکردەوە "به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌ چوار مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 100 هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه‌ كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون".

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، دەڵێت"جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه‌ و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتووه‌".

دەشڵێت "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان له‌ناوده‌برێت".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan