کوردستانی

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2021، په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌ت و پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆبوونه‌وه‌ بكات.

له‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق ده‌كات".

ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/4/7

به‌رنامه‌ی كار:

به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/7، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1. پێشنیازە یاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2. پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەمادەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan