کوردستانی
مه‌سرور بارزانى: داواده‌كه‌ین به‌غدا مووچه‌ى سێ مانگ بنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مه‌سروربارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێین به‌غدا موچه‌ى سێ مانگى پێشوو ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌سه‌ر شانیه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى یاساى بودجه‌ى ساڵى2021 مان كرد، رایده‌گه‌یه‌نین تێپه‌ڕاندنى بودجه ده‌ستكه‌وتێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى عیراق و هه‌رێمى كوردستان".
راشیگه‌یاند "بابه‌تى بودجه به سیاسى كرا و ماوه‌یه‌كى زۆرى ویست شاندنى دانوستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون، ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه به ڕێكوپێكى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان به‌جێگه‌یاند".
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له‌ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕێین حكومه‌تى عيراقى مووچه‌ى سێ مانگى پێشوو بنێرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان".
مه‌سرور بارزانى، جه‌ختیشیكرده‌وه "حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى ئه‌ركى سه‌رشانیه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه یاسایه ئاماده‌یه و به‌هیواین حكومه‌تى عیراقیش پابه‌ندبێت، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات له داهاتوودا شاند ده‌نێرینه به‌غدا و داواش ده‌كه‌ین شاندى به‌غدا بێنه هه‌رێم".
هـ.ع