گێتی
"ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن ناكات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسانى ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو گه‌مارۆكانى سه‌ر تاران به‌رده‌وام بن ئه‌وا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا روونادات.
عەلی رەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "هیچ دانوستاندنێک لەنێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمه‌ریکا روونادات، هەڵویستی سەرەکی ئێمە ئاشکرایە و لە لایەن دانوستاندنکارانی ئێمەشەوە دووپات دەکرێتەوە، هەروه‌ها چەندین جاری دیکەش وتراوە، هیچ دانوستاندنێک لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا نابێت".
راشیگه‌یاند "ئێمە ئامادەین ئەم پەیامە بە ئەندامانی رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى بگەیه‌نین کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵوەشێتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیە کە دوای ئەوەی زانی راستە و لایەنی بەرانبەر بەڵێنەکانی جێبەجێدەکات، ئێران بە زووترین کات دەگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی".
هاوكات سەید عەباس عیراقچی، سەرۆکی وەفدی ئێرانی بەشدار لە کۆبوونەوەى وڵاتانى ئه‌ندامى رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئاشكرایكرد "نەهێشتنی گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا، یەکەمین و گرنگترین هەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی".
عیراقچی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە دەستبەجێ دوای نەهێشتنی گەمارۆکان و پاش ئەوەی بۆی دەرکەوت ئەو هەنگاوانە راست و دروستن، بە تەواوەتی رێککەوتنەکە جێبەجێبکات".
دوێنى كۆبوونه‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى جگه له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕ‌ێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ نه‌كرا.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاتانى ئه‌ندام له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه گرژى و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان تاران و واشنتۆن زیاتربوو.
هـ.ع