کوردستانی
شهش ژن بهتۆمهتى دزیكردن دهستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى دهستگیركردنى شهش ژنی بهتۆمهتى دزیكردن ئاشكراكرد، كه دوان لهو ژنانه له نێو ماڵێكدا گیراون ویستووتانه دزى لێبكهن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له راگهیهندراوێكدا دهڵێت "پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 10 ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێدزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا چوار ژن لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن، دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان".
دهشڵێت "لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ژنیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن".
پۆلیسى سلێمانى، ئاشكراشیكرد "سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
هـ.ع