کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ 14 برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دوکان - سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس برینداربوون، رووداوەکە لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسانی 2021 لەسەر رێگەی دوکان - سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس برینداربوون، رووداوەکە لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەکە کارمەندانی گرتووخانەی سووسێی پێبووە بۆ ئەوەی بیانبات بۆ دەوام، بەڵام لە رێگەدا تووشی رووداوەکە بوون، هەروەها سەرجەم بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە و تەندروستییان جێگیرە.
س.س