کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێ وەرگرتبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ئـ، ص، م) لە شەقامی 100 مەتری نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگیرکرد کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێسەندبوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتباری ناوبراو کە هاوڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا".

س،س
Qaiwan
Qaiwan