کوردستانی

تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییەک
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو هاوڵاتییە بڵاوکردەوە کەوا نیشانە لێ دەرکەوتووە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 5ی نیسانی 2021 بەیانییەکەی لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتووە، لە رۆژی دوایی سێشەممە 6ی نیسانی 2021  تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە کە ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس روودەدات و لەوانەیە بۆماوە 24 بۆ 48 کاتژمێر بمێنێتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ 7ی نیسانی 2021 سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە، تیمی پاراستنی تەندروستیی پەیوەندیی بە ناوبراو کردووە و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێنە خوارەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan