کوردستانی

حزبە سیاسییەکان پێشوازی لە بانگهێشتەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبە سیاسییەکان پێشوازی لە بانگهێشتەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکەن
مەودا میدیا-

لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ حزبە سیاسییەکان لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021 حزبە سیاسییەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێم کۆدەبنەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ کۆبوونەوەکە، سەرجەم حزبە سیاسییەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون".

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی و چەند حزبێکی دیکە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا رایگەیاند کە سەرجەم لایەنەکان بانگهێشت دەکات بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan