گێتی

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا رۆژوو دەشکێنێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا رۆژوو دەشکێنێت؟
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی ئیمارات بۆ فەتوای شەریعەت ئاشکرایکردووە لە مانگی رەمەزاندا لەکاتی بە رۆژووبوون هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنێت، چونکە کاریگەری لەسەر رۆژوو نابێت و بەتاڵی ناکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز ئەنجومەنی ئیمارات بۆ فەتوای شەریعەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "لە میانەی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکدا گفتوگۆ لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسین کراوە لەکاتی بە رۆژووبووندا".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەرگرتنی ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا لە رێگەی دەرزییەوە لەکاتی بە رۆژوبوون لە مانگی رەمەزاندا هیچ کاریگەریی لەسەر رۆژوو نابێت و بەتاڵی ناکاتەوە".

ئەنجومەنەکە باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن ئەگەر زانیان تەندروستییان تێکدەچێت ئەو رێگە پێدراوە رۆژووەکانیان بشکێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان