کوردستانی
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ بەرپرسی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆخی ئێستای کەرکوک.
بەختیار ئەحمەد، کارگێڕی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەرپرسی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆخی کەرکوک و هاوپەیمانیەتییەکانی کەرکوک و دۆخی عیراق گفتوگۆیان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی کەرکوک کرا لە هەموو روویکەوە هەم لە دامەزراندن و خزمەتگوزاری و سەرجەم ئەو گرفتانەی لە کەرکوک هەیە، هەروەها باس لەو غەدرانە کرا کە عەرەب لە پێکهاتەکانی دیکەی دەکات".
بەختیار ئەحمەد وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوبەری ماددەی 140 و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون".
ناوبراو باسی لەوەشکرد "لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا راگەیاندراوێکمان بڵاوکردەوە، هەروەها یاداشتێک کە رۆژانی داهاتوو دەنوسرێت دەدرێت بە سەرۆکایەتییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە یاداشتەکەدا سەرجەم ئەو کێشانە باس دەکرێن کە لەشاری کەرکوک هەیە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێن کورد رێگای مەدەنی دەگرێتەبەر لە شاری کەرکوک".