کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان داوایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، داواش لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات، دەسەڵاتی خۆی بخاتەگەڕ.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی "داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەین، دەسەڵاتی خۆی بخاتەگەڕ بە پلان داڕشتنێک و لەم وەرزی بەهارەی پەرلەماندا سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان بکەن"
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی "با وەزیرەکان بێنە پەرلەمان بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن سەبارەت بەو کێشە و گرفتانەی لە وەزارەتەکانیاندا هەیە" و باس لەوەش دەکات "پێشنیاز دەکەین، سەرەتا لە وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەستپێبکەن و ئەوان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن".
ک. ر