گێتی
له توركیا به ده‌یان په‌نابه‌رى نایاسایی ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له شارى ئیزمیرى وڵاتى توركیا به ده‌یان په‌نابه‌رى نایاسایی ده‌ستگیركران، كه ویستویانه له توركیاوه به‌ره‌و ئیتالیا به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر كۆچ بكه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش چه‌ند په‌نابه‌رێكى هه‌رێمى كوردستانى تيادایه.
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عیراق – كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئاشكرایكردووه "دوێنى چوارشه‌ممه به‌روارى 7ی نیسانی 2021، لە ناوچەی توربالی لە شاری ئیزمیر هێزەکانی جەندرمەی تورکیا دەستیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری حاوێیدا گرت کە 91 پەنابەریان تيادابووە، بارهەڵگرەکان بەمەبەستی گواستنەوەی (پسکیت) لە دەروازەی سنوری دەریایی ئیزمیرەوە راستەوخۆ بۆ ئیتالیا بەنیازبوون پەنابەرەکان بپەڕێننەوە".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى په‌نابه‌ره‌كانیش، فیدراسیۆنه‌كه ده‌ڵێت "پەنابەرەکان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ئێران، ئەفغانستان و سوریا بوون، کە ژن و منداڵیش لەنێو پەنابەرەکاندا هه‌بوون".
ده‌شڵێت "لەنێو پەنابەرەکاندا منداڵێکی پێنج ساڵی کوردی هەرێمی کوردستان، بوو بووه جێگای سەرنجی میدیا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کە تا دوای دەستگیرکردنیان دەستبەرداری ئەو بوکەڵە نەبووە کە پێی بووە".
ساڵانه هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى ژیانێكى نوێ، به‌شێوه‌ى نایاسایی كۆچ به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
هـ.ع