کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم یاسای بودجه جێبه‌جێ بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسى یه‌كه‌مى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند "په‌سندكردنى یاساى بودجه‌ى عیراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌و پێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عیراق له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ین و هیوا ده‌خوازین یاساكه جێبه‌جێ بكرێت".
دەقی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-4-2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عیراق و ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سیاسییه تازه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تیایدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌یوه‌ندى نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نیگه‌رانییه‌كان خرانه‌ڕوو جه‌خت له پێویستى و گرنگى یه‌كڕیزى، ته‌بایى، گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرایه‌وه.
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى یاساى بودجه‌ى عیراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عیراق له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست یاساكه جێبه‌جێ بكرێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتییان و دۆخى ئابوریى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سیستمى فیدراڵیدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورییه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر، واقعبینى و هه‌ستكردن به به‌رپرساریه‌تیى هه‌مووان، پێكه‌وه كاركردن، هاوبه‌شى، ته‌بایى و یه‌كڕیزى ده‌خوازێت و به گرنگییه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاوڵاتییان و پێویستى پاراستنى ئازادییه‌كان و ئازادى راده‌ربڕین و دانانى چوارچێوه و میكانیزمێك بۆ به‌رده‌وامى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشته‌كه‌یان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و دووپاتیكرده‌وه كه تاكه رێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى كوردستان، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزییه، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
هـ.ع