کوردستانی
سلێمانى.. ئه‌و دزه‌ى به چه‌ك هێرشیكرده سه‌ر ماڵێك ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى سلێمانى، ده‌ستگیركردنى دزێكى راگه‌یاند كه به چه‌ك هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ماڵێك و پاره و ئاڵتوونى دزیوه.
پۆلیسى سلێمانى، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "دوێنی چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بووە، لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی 65 ھەزار پاوەندی به‌ریتانی و 35 ملیۆن دیناری عيراقی و 13 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتوونی دزیبوو".
ده‌شڵێت "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیيان تۆمەتبار (ئ، ک، م) لەدایکبووی 1995 دەستگیربکەن، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارە و ئاڵتوونانەدا کە دزیبووی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێنابوو لەکاتی تاوانەکەدا".
تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر پەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.
هـ.ع