کوردستانی
سلێمانى و گه‌رمیان پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نابن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو له كاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 8ی نیسانی 2021، بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا، له سنوورى شارى سلێمانى و ده‌ورووبه‌رى و ئیداره‌ى گه‌رمیان، هاوڵاتییان هاوشێوه‌ى رۆژانى پێشوو هاتوچۆ ده‌كه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هیچ پابه‌ندبوونێكى پێوه‌ناكرێت.
هاوكات هیچ هێزێكى ئه‌منیش به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێو شارى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى بڵاوه‌یان پێنه‌كراوه.
به‌پێچه‌وانه‌ى شارى سلێمانییه‌وه له هه‌ولێر و دهۆك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى راگه‌یه‌ندراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
دوێنێ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاریدا له كاتژمێر هه‌شتى شه‌و تاوه‌كو شه‌شى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى جێبه‌جێبكرێت.
هـ.ع