کوردستانی
سوپاى عيراق ئه‌و باخانه له‌ناوده‌بات كه داعش خۆى تیا حه‌شار ده‌دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هه‌ردى عوسمان
به‌رپرسێك له سنورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش، سوپاى عیراقى ده‌ستیكردووه به بڕینه‌وه‌ى دارى ئه‌و باخانه‌ى سنوورى قه‌زای خانه‌قین كه داعش خۆى تیا حه‌شار ده‌دا، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر جوتیاران كه‌وتووه.
محه‌مه‌د نارێنى، به‌رپرسى كۆمیته‌ى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان، بۆ مه‌ودا میدیا قسه‌یكردو وتى "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هێزێكى سوپاى عیراق له سنوورى گوندى شێخ باوه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولای سه‌ر به خانه‌قین، ده‌ستیكردووه به بڕینه‌وه‌ى ئه‌و دارانه‌ى كه پێشتر چه‌كدارانى داعش خۆیان تیا حه‌شارده‌دا".
ئه‌و به‌رپرسه وتیشى، "ئه‌و باخانه باخى ترێ، هه‌نار، پرته‌قاڵ و خورمایه و زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر ئه‌و جوتیارانه كه‌وتووه كه خاوه‌نى ئه‌و باخانه‌ن".
به‌رپرسى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى، ئاشكراشیكرد "ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى عیراق كه سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه ده‌كات، وتویه‌تى كه دارى ته‌واوى باخه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌زاى خانه‌قین دیاربێت".
ئه‌و باخانه پێشتر بوو بوونه شوێنى خۆحه‌شاردانى چه‌كدارانى داعش، ماوه‌یه‌ك جارێك پاش خۆرێكخستنه‌وه چالاكییان له گونده‌كانى نزیك باخه‌كانى شێخ باوه ئه‌نجام ده‌دا.