کوردستانی

داواکارییەکی بەپەلە بۆ یەک بە یەکی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواکارییەکی بەپەلە بۆ یەک بە یەکی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە تەواوی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکات بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە بچن.

دەقی داواکارییەکەی وەزارەتی تەندروستی:

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتییان بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەولێر 26 %
سلێمانی 20 %
دهۆک 56 %
هەڵەبجە 16 %
گەرمیان 39 %
ڕاپەرین 42 %
کۆیە 24 %

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) 

بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی نیسانی 2021
ه.ع

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد