کوردستانی
بەهۆی مەڕێکەوە شوانێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ شوانکارێک پاش ئەوەی مەڕێکی دەکەوێتە نێو ناعورێکی ئاوەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی مەڕەکە خۆیشی دەکەوێتە نێو ناعورەکەوەو گیانلەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ی نیسانی 2021، لەگوندی گەرمک سەر بە ناحیەی باوەنوور لە گەرمیان تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی بەرزان عەلی ئیبراهیم لەدایکبووی 1990 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیلەدەستدابوو".
دەشڵێت "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شوانی مەڕوماڵاتەو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێک لە مەڕەکانی کەوتووەتە ئاوی ناعورەوە لەکاتێکدا ویستویەتی مەڕەکەی رزگار بکات خۆی کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و بەهۆی ئەوەی مەلەی نەزانیوە خنکاوە".
لەئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
ه.ع