کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت مانگانە مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات رێکارەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر دەبێت، بژێوی خەڵک و کەسابەتی خەڵک لەبەرچاو دەگیرێت. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نیوڕۆژی کەناڵی رووداو رایگەیاند "مانگانە مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت، هەروەها بابەتی تەمویلکردن یان لێبڕینی مووچە بۆ مووچەی داهاتوو بەدیار ناکەوێت، بەڵکو دەبێت لیژنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە وردەکارییەکان تاوتوێ بکەن و بیخەنەڕوو".

باسی لەوەشکرد "رێکارەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر دەبێت، بژێوی خەڵک و کەسابەتی خەڵک لەبەرچاو دەگیرێت، بەڵام دیسانەوە بابەتی پاراستنی تەندروستی خەڵک لە پێشینەی کارەکانمانە، دەبێت جۆرێک لە هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو بابەتە دروست بکەین".

لەبارەی تێپەڕاندنی بودجەوە وتی "تێپەڕاندنی بوجەی عیراق هەنگاوێکە لە چەند هەنگاوی دیکە، زیاتر سەرکەوتنێکی مەعنەوییە دوای تێپەڕاندنی ئەو بودجەیە، مەبەستم ئەوەیە هەنگاوی قورستر ماوە بۆ مەسەلەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan