کوردستانی
ئامادەکارییەکان بۆ مانگی رەمەزان دەستیپێکرد و زیاتر چاودێری بازاڕەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو, پارێزگاری هەولێر قایمقامییەتی هەولێر و لیژنەکانی قایمقامییەت کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا تایبەت بە ئامادەکارییەکان و چاودێریکردنی بازاڕەکان لە مانگی رەمەزاندا.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021 بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو, پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی لیژنەکانی قایمقامییەتی هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بەمەبەستی پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیاتر چاودێریکردنی بازاڕ و رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک کرا، هەروەها باس لە کوالێتی بابەتە خۆراکییەکان کرا، بۆ ئەو مەبەستەش چاودێریکردنی بازاڕ لەلایەن لیژنەکانەوە زیاتر چڕدەکرێتەوە".
قایمقامی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "هەر دوکاندار و خاوەنکارێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەکە و پێبژاردن هەندێک کاتیش بەندکردن".
س.س