کوردستانی
بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە بەسەریاندا لە گوندی گورگەچاڵی سەر بە پارێزگای کەرکوک سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا کە هەرسێکیان خزمی یەکترین.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021 بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە بەسەریاندا لە گوندی گورگەچاڵی سەر بە پارێزگای کەرکوک سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە نەتەوەی عەرەبن و خزمی یەکترین، تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەرکوک گواستراوەتەوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەیان کراونەتەوە.
س.س