کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی

مەودا میدیا-

نێجیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەغدا کۆبوونەوەو بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کورددستان "هەردوو سەرۆک بارودۆخى ئێستاى عیراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆڤيد 19 و كاريگه‌رييه‌كانى، پرۆسه‌ى كوتان و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق، بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى هاوكارى و پێكه‌وه‌كردنى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌ عیراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر كرده‌وه‌ و هيوايان خواست په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى عیراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر  و به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ميكانيزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقييه‌كان و پشتگيريى هاوپه‌يمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێويسته‌ و ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا جەختلەوەکراوەتەوە "نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردووه‌تەوه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له‌ چواچێوه‌ى سيستمى فيدراڵيدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌ عیراقييه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ بكات، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراقى فيدراڵ به‌ كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عیراق له‌ قه‌ڵه‌م دا".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan