کوردستانی

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان دیاریده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان دیاریده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ چاودێرى بینینى مانگ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە 11ى نیسانى 2021، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

ده‌شڵێت "بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز ده‌درێت، دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی ھیچ کەس و لایەنێك بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات".

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan