کوردستانی

وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم قسه‌ له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم قسه‌ له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پێدانى زه‌وى به‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌ڵێت، هیچ مۆڵه‌تێك به‌ هیچ به‌نزینخانه‌یه‌ك نه‌دراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات نوسراوى یه‌كێك له‌ شاره‌وانییه‌كانمان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،  له‌ رێگه‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند "لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڵاو کراوەتەوە، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە".

راشیگه‌یاند "مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە لە ساڵی 2018 وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە، لە کابینەی نۆیەمیش لە تەموزی 2019 وە بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر رێکخستنەوەی رێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی بۆ هاوڵاتییان رادەگەیەندرێت".

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخانکردن نییە، بەڵکو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە".

ئه‌مه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ به‌نزینخانه‌كه‌ له‌ چ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan