عیراقی
هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمەریکا روو لە زیادبوونە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مەریكا ئاشکرایکردووە كه له مانگی رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مەریكا بۆ 245 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مەریكا ئاشکرایکردووە كه له مانگی رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مەریكا بۆ 245 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مەریكا، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و ئەمەریکا پێنج ملیۆن و 556 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی له نۆ وڵاته‌وه هاورده كردووه، كه به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو، بڕی 52 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه زیادی كردووه.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مەریکا 245 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی له عیراقه‌وه هاورده كردووه، ئه‌وه‌یش به به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو به‌بڕی 88 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه زیادی كردووه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مەریكا له كه‌نه‌دا بووه، به بڕی سێ ملیۆن و 414 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه دواتر به بڕی جیاواز نه‌وتی له هه‌ریه‌ك له مه‌كسیك و ئیكوادۆر و سعودیه و عیراق هاورده كردووه.
س.س