کوردستانی
هه‌رێمی كوردستان..به‌هۆی مینه‌وه هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له ساڵی رابردوودا زیاتر له 10 هه‌زار ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وییان له مین پاككردوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین ده‌ڵێت له ساڵی 1992 تا ئێستا 13 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 6 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
سیراج جیهاد، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌یانی خسته روو به پێی ئاماره‌كه ساڵی 2019 رووبه‌ری 10 ملیۆن و 424 هه‌زار و 32 مه‌تر دووجا زه‌ویان له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاككردووه‌ته‌وه،نزیكه‌ی 28 هه‌زار مین و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر له‌ناو براون، 6 هه‌زار و 808 مینی دژه كه‌سی و دژه ته‌نك بوون وه 184 بۆمبی چێنراو بوون كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی هێرشه‌كانی داعش له ناوچه‌ی خازر".
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ده‌زگای گشتی كاروباری مین 179 كێڵگه‌ی مین له ساڵی رابردوودا پاككراوه‌ته‌وه.
سیراج جیهاد، وتی "ساڵی رابردوو هیچ قوربانییه‌كمان نه‌بووه له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مین رێژكراوه‌كان، به‌ڵام به كۆی گشتی له ساڵی 1992 به‌دواوه 13 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه زیاتر له 6000 هه‌زار كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه".