کوردستانی
سەرۆکی پارتی سەوز: کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم و پارتەکان گوزارشت نییە لە بۆچوونی خەڵک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا شتێکی باشبوو، ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان نەکردووە.
ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حزبە سیاسییەکاندا بە مەودا میدیای وت "کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا شتێکی باشبوو، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە گوزارشت لە رای سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناکات، چونکە سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ کۆدەنگی بەرانبەر بەغدا گرنگ بوو لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداری کۆبوونەوەکە بوونایە، هەروەها حزبی وا بەشداری ئەو کۆبوونەوەی پێکراوە کە بە ئەندازەی پارتی سەوزی کوردستان پێگەی جەماوەری و رێکخستنی نییە، بۆیە نیگەرانین لەو کۆبوونەوەیە، چونکە دەبوو لایەنەکانی دیکەش بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوەیە بکرانایە".
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کۆبوونەوەیە گوزارشت لە رای سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناکات، بەڵکو تەنها رای چەند لایەنێکی سیاسییە"، هەروەها ناوبراو وتی "چەند لایەنێکی سیاسی بەنیازین لە بەیانێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆمان بگەیەنینە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان".
رۆژی پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021 حزبە سیاسییەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
س.س