کوردستانی
رۆژێک پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژی چوارشەممە بەهۆی جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزدییەکان پشووی فەرمی دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ مەراسیمێک بەڕێوەناچێت.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی چوارشەممە 14ی نیسانی 2021 بەهۆی جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزدییەکان پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمساڵ بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ مەراسیمێک لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت".
جەژنی چوارشەممەی سوور، یاخود جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی یەکێکە لە جەژنە دیارەکانی ئێزدی، کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیسان چەندین مەراسیمی جیاواز لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ مەراسیمێک بەڕێوەناچێت.
س.س