کوردستانی

وردەکاری پەسەندکردنی بودجە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری پەسەندکردنی بودجە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی دارایى و كاروبارى ئابوورى، و‌زه ‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی ئامادە دەبن.

سامان ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 12ی نیسانی 2021 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ شاندی دانوستانكارى حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بینای پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی دارایى و كاروبارى ئابوورى، و‌زه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی کۆدەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوەیە دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتیی 2021ی عیراقە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا شاندی هەرێمی کوردستان تێکڕای رێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەکان دەخاتەڕوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan