کوردستانی

باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی دەشێلێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی دەشێلێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی خۆی دەشێلێت و بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەوتەی باوکی منداڵەکەی ناوی (لاهور ئاری فەیزولا)یە و تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بە هەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan