کوردستانی

حکومەت ئەو بڕە پارەی بۆ پشکنینی کۆرۆنا وەریدەگرت ناهێڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت ئەو بڕە پارەی بۆ پشکنینی کۆرۆنا وەریدەگرت ناهێڵێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییانەی کە بەرکەوتەی چەکی کیمیایین و دەیانەوێت بەمەبەستی چارەسەر سەردانی وڵاتانی دیکە بکەن، لە وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا دەبەخشرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەمەبەستی بەخشین لە نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كورۆنا كۆڤید19 بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بەركەوتەی چەكی كیمیایین و منحەی مانگانەیان هەیە و هەڵگری پێناسی تایبەتن كە چارەسەریان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، لە نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشرێن".

دەشڵێت "ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن سەردانی سەنتەرەکان و راوێژکارییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵ و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بەمەرجێک پشتگیری کرابن لەلایەن كۆمەڵەی قوربانییانی كیمیاباران".

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەن، لە هەر هاوڵاتییەک 60 هەزار دینار وەردەگرێت.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan