کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 12ی نیسانی 2021، تەواوکەری مانگی شەعبانە و دوو سبەی سێشەممە 13ی نیسانی 2021، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لیژنەی بینینی مانگ ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگیان کرد و بەپێی هەموو بەڵگەکان دەرکەوتووە کە مانگ نەبینراوە، بۆیە بڕیاردراوە سبەینێ دووشەممە کۆتا رۆژی مانگی شەعبان بێت و دوو سبەی واتە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت".

هاوکات وەزارەتی ئەوقاف، داوای لە هاوڵاتییان کرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کۆمەڵێک مەرجەوە بڕیاری کردوونەوەی دەرگای مزگەوتەکانی دەرکرد.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan