کوردستانی

لەسەر خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاردرا

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەرگای قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە داخراوی دەمێنێتەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێوەی ئاوێتە خوێندن بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرگای قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە حکومی و نا حکومییەوە بە داخراوی دەمێنێتەوە".

راشیگەیاند "لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشێوەی ئاوێتە خوێندن بەردەوام دەبێت و بۆ وانە پراکتیکییەکان لەنێو کەمپس دەبێت".

سەبارەت بە رێکارەکانی تر، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد "رۆژانی  پێنجشەممە دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە، هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک قەدەغەیە، داواش لە هاوڵاتییان دەکەم ماسک ببەستن و پابەندی رێنمانییە تەندروستییەکان بن".

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانی دا ئەمەش پاش ئەوەی پێشتر لە چوارچێوەی رێکارەکانی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان درابوو.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan