کوردستانی
سالار مەحمود: پێویستە وەزیری شارەوانی سزا بدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەیرە لەسەر مافێکی رەوای زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال کە پاساوی یاسایی و فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە وەزیر دێتە دەنگ و داوای سزادانی وەزیری شارەوانی دەکات.
سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، دەڵێت "سەیرە لەسەر مافێکی رەوای زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال کە پاساوی یاسایی و فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە وەزیر دێتە دەنگ، لەکاتێکدا دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون ئەرکی حکومەتەو مافێکی رەوای هاوڵاتییانەو پرەنسیپێکی گەردونییە".
سالار مەحمود، دەشڵێت"خۆشحاڵم کە لە یاسای زیندانە سیاسییەکاندا ژمارە 11 ساڵی 2011 لەپەرلەمان بە پێشنیاری بەندە و پشتیوانی پەرلەمانتاران ئەو مادەیە چەسپێنرا کە زیندانییانی ئەنفال ئەوانەی نوگرە سەلمان و تۆپزاواو راگیراوانی تر سودمەند بن لە ئیمتیازاتی دابینکراو لەم یاسایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاتنەوەی یادی ئەنفال٤/۱٤ بکرێتە دەرفەت بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی خزمەت بە کەسوکاری شەهید و ئەنفالەکان دەکەن و تەواوکردنی پرۆژەی مۆنۆمێنتەکان و دروستکردنی وەفدێکی باڵای حکومەت بۆ بەغدا سەبارەت بەقەرەبووی قوربانییانی جینۆساید".
ە.ع