کوردستانی

سووپای عیراق بەهەڵە سنووری پێشمەرگەی بەزاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سووپای عیراق بەهەڵە سنووری پێشمەرگەی بەزاند
 مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
 
 ئێوارەی ئەمڕۆ چوار ھەمەری سەربازی سوپای عیراق کە بەهەڵە هاتبوونە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەید مدریک سەربە ناحیەی کوڵەجۆ فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ راستی رووداوەکەی بۆ مەودا میدیا خستەڕوو. 
 
 عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە کە چوار هەمەری سوپای عیراق بۆ لای بنکەکانی پێشمەرگە دێت ئێمەش بەرەو روویان چووین".
 
 ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک چووین بەرەو روویان وەستاندمان و دامان بەزاندن و بەرپرسی فەوجێکی عیراقی دابەزی وتی بەهەڵە هاتووینەتە ئێرە رێگەمان لێتێکچووە، منیش وتم ناکرێت رێگەت لێتێک بچێت، چونکە هەردوولامان سنووری خۆمان هەیە".
 
 عەمید کەمال وتیشی "چەکمان نەکردن، بەڵام سەیارەکانمان راگرت و وتمان جارێکی دیکە ئەو هەڵەیە دووباره مەکەنەوە، هەروەها خۆشم لەپێشیانەوە رۆشتم تاوەکو چوونەوە سنووری خۆیان، چونکە ئەگەر خۆم لەگەڵیان نەبوومایەوە ئەوە هێزەکانمان تەقەیان لێ ئەکردن".
Qaiwan
Qaiwan